شایی بنەماڵەیەک بەدەستی گەنجێکی تیژڕۆ بوو بە شین

K24 - هه‌ولێر:
موقه‌ده‌م فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، کاتژمێر 8:30ی ئه‌مشه‌و لەسەر شەقامی 120 مەتری، لە نزیک شوقەکانی جیهان سیتی له هه‌ولێر، گه‌نجێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به هۆی تیژڕه‌وییه‌وه خۆی كێشایه به ئۆتۆمبێلێك و ژن و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجی گوتی: "گەنجێك کە ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان تایبەتی لێدەخوڕی، کە زۆر تیژڕۆ بوو، لەهەمان کاتدا بێ ئاگاش بووه لەشەقام و دەوروبەری، بۆیە خۆی کێشاوه بەدواوەی شۆفرلێتێکی تایبەت، کە ژن و مێردێکی بەتەمەنی تێدابووه، شۆفرلێتەکە بەهۆی زەبری بەرکەوتنەکە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بە گادرێلی راگری تەنیشتی رێگایەکە و دووبارە گەڕاوه‌ته‌وه ناو شەقام و بەرەو دەرەوەی شەقام رۆیشتەوە، دوای ئه‌وه‌ی گەیشتە سیاجی تەلبەندی شەقامەکە ئینجا وەستا".
گوتیشی: "بەداخەوە لە ئه‌نجامی رووداوەکە ژن و مێردەکە گیانیان لەدەستدا، کە لەو کاتە خەریکی دابەشکردنی کارتی بوکگواستنەوە بوون بۆ کوڕەکەیان، بەسەر خزم ودۆستانیان".
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جگە لەکەوتنەوەی زیانێکی زۆری ماددی، سەبارەت بە هۆکاری تیژڕۆیی و بێئاگاییەکە، کاتێک پرسیار لەگەنجەکە کراوه، هیچ وەڵامێکی پێنەبووه، تەنیا گوتوویه‌تی "کە سەرم بڵند کرد، زۆر نزیکبووم لە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشم، بۆیە خۆم پیاکێشاوه".
فازڵ حاجی ئاشكرای كرد، ئه‌م گوتانه‌ی گه‌نجه‌كه ئەوە دەگەیەنێت، كه خەریکی شتی دیكه بووە، جگە لە شوفێریەکەی، ره‌نگه به‌كارهێنانی مۆبایل بووبێت، کە ئه‌مه‌ش بووه‌ته گەورەترین بەڵا بۆهاتووچۆ و گیانی خه‌ڵكه‌كه.








د.ی