عێراق لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمه‌ریکا پێش سعوودیە دەکەوێت

بەراورد بە هەفتەی پێشووتری بە بڕی 621 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە
كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی عێراق
كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی عێراق

K24- هه‌ولێر:

فەرمانگەی وزەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، هاوردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاته‌كه‌یان لە هەفتەی رابردوو گەیشتووەتە 173 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەمه‌ش عێراق پێش سعوودیە کەوتووە.

لە نوێترین راپۆرتی ئەو فەرمانگەیەدا هاتووە، تێكڕای هاوردەكردنی نەوت لە هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 751 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتری بە بڕی 621 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، لە هەفتەی رابردوودا ئەمه‌ریکا 173 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە عێراق هاوردەکردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتری بەرزبووەتەوە.

هاوکات رێژه‌ی هه‌ره‌ زۆری نەوتی ئەمه‌ریکا لە کەنەدا بووە، بە بڕی 3.971 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، دوای ئەویش هەریەك لە وڵاتانی مەکسیك، نێجیریا، بەرازیل، رووسیا و عێراق بە بڕێ جیاواز نەوتیان هەناردەی ئەمه‌ریکا کردووە.

H.B