دروستكردنى بهنداوێكی نوێ لهلایهن ئێرانهوه زیانی گهوره به عێراق دهگهیهنێت

K24- ههولێر:
حەسەن روحانی، سەرۆك کۆماری ئێران رایگەیاند، لە پارێزگای ئیلامی سەر سنوور بەنداوی کەنجان و هەروەها پرۆژەیەکیش بۆ زیادکردنی ئاو لە پارێزگای کرماشان دروست دەکەن.
میدیاکانی ئێرانیش دەڵین: ئەو پڕۆژەیە رووبهری 340 هەزار هێکتار زەوی لەو پارێزگایە داگیردەکات.
لهوبارهشهوه بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران ئاشکرایکرد، لەماوەی 8 ساڵی رابردوودا 4 بەنداوی گەورە دروستکراون، پڕۆژەی بەنداوی کەنجانیش دەبێتە پێنجەم بەنداو، کە بەرزییەکەی 86 مەترە و قەبارەی گلدانهوهی 85 ملیۆن مەتر سێجا ئاوە، هەروەها پڕۆژەکەش پشت بە ئاوی ئەو رووبارانەی دەبەستێت، کە دەڕژێنە ناو خاکی عێراق.
لە نێوان عێراق و ئێراندا 42 رووباری هاوبەش هەن و عێراقیش بهڕێژهی 35%ی پشتی بەو سەرچاوانە بەستووە.
H.B