به‌وێنه.. كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كان
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید.
رۆناڵدۆ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به كاسیای گۆڵپارێز له مه‌شقه‌كانی دوێنێ سێشه‌ممه نه‌یتوانی به‌رده‌وامی به مه‌شقه‌كان بدات، به‌ڵام ئه‌و هێرشبه‌ره پۆرتوگالیه هه‌روه‌كو دوێنی ئاماژه‌ی پێكرد به‌زوویی گه‌ڕایه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه یانه‌ی شایانه له ماڵپه‌ری فه‌ڕمی چه‌ند وێنه‌یه‌كی رۆناڵدۆی له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆ بڵاوكردۆته‌وه.