شیری دایك ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گوازێته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی توێژنه‌وه‌یه‌ك، كه ده‌سته‌ی توێژنه‌وه‌كانی ئیسپانیا ئه‌نجامی داوه، ئه‌و دایكانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، شیره‌كانیان نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، له كاتێكدا شیری دایك دژه‌ته‌نه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ كۆرپه‌له، له توێژنه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كه ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نانه‌ت له‌كاتی منداڵبوونییش به‌شێوه‌ی سوورستی ناگوازرێته‌وه.
ماریا كارمن، توێژه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری توێژنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له توێژینه‌وه‌كه‌دا سامپڵی شیری مه‌مكی ئه‌و دایكانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، شی كراوته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ترشی ناوكیی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا نه‌بووه.
سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده شیره‌كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نه‌گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵگری دژه‌ته‌ن بووه، كه دایكه‌كه له له‌شیدا درووستی كردووه، ئه‌مه‌ش سه‌له‌مێنراوه، كه له رێگه‌ی شیره‌وه دژه‌ته‌نه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه.
سیسیلیا مارتینیز كۆستا، له به‌شی پزیشیكی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی "كلینیكۆ دی ڤالینسیا" گوتی: "توێژنه‌وه‌كه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، كه گرنگی به شیری دایك بدرێت، كه شیری دایك له هه‌موو حاڵه‌تێكدا په‌سه‌نده، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكجار ئازارێكی كه‌مییش بۆ دایكان درووست ده‌كات".
توێژینه‌وه‌یه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه سامپڵ له شیری 75 دایكی وه‌گرتووه، كه ڤاكسینه‌كانی فایزه‌ر، مۆدێرنا و ئه‌سترازینیكایان پێدراوه، ده‌ركه‌وتووه سامپڵه‌كان دژه‌ته‌نیان به‌شێوه‌یه‌ك تێدایه، كه دژه‌ته‌نیان له ڤاكسینه‌كان وه‌رگرتووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه شیری ئه‌و دایكانه‌ی یه‌ك ژه‌م ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا بووبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هه‌ر دوو ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر تووشبووی كۆرۆنا بووبن، به هه‌مان شێوه دژه‌ته‌نیان درووست كردووه.
د.ی