دەستەی وەبەرهێنان: دەبێت پڕۆژه‌كان له واده‌ی خۆیان ته‌واو بكرێن
K24 - هه‌ولێر:
دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەرکردووە، ھەر وەبەرھێنەرێك، کە پڕۆژەیەک وەردەگرێت و پڕۆژەکه لە ماوەی دیاریکراودا تەواو نەکات، سزای قورسی ماددی دەدرێت، ئەمە وادەکات ناچاربن پڕۆژەکان لەماوەی خۆیدا جێبەجێ بکرێن. سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانیش دەڵێت پڕۆژەکە مەرج نییە لە كەرتێكی دیاریکراو بێت، ھەر جۆرە پڕۆژەیەک بێت، جا کارگە بێت یان ھەر پڕۆژەیەکی دیکە پێویستە لە کاتی خۆیدا تەواوی بکەن.
دەستەی وەبەرھێنان بڕیارێکی نوێیان دەرکردووە و ھەر پڕۆژەیەک لە ماوەی دیاریکراودا تەواو نەکرێت، ئەو وەبەرھێنەرەی پڕۆژەکە ئەنجام دەدات، رووبەڕووی سزایەکی قورسی دارایی دەكرێتەوە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرای كرد، كە بڕیارێکی نوێیان دەرکردووە بۆ ئەوانەی پڕۆژە وەردەگرن و پێویستە لە ماوەی یاسایی خۆیان کە بۆیان دیاری کراوە، جا ساڵێك بێت یان دوو ساڵ یان زیاتر، پڕۆژەکە تەواو بکەن و ناکرێت ماوەکەی بەسەردا بچێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان گوتی: "بۆ دواكه‌وتنی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و بارزگانی، پێویسته وه‌به‌رهێنه‌ر رێژه‌ی قازانج كه به 10% دیاریكراوه، بخاته سه‌ر حیسابی حكومه‌ت، بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی دیكه‌ش كه دواكه‌وتوون و جێبه‌جێنه‌كراون، ماوه‌ی 60 رۆژیان پێده‌ده‌رێت به هه‌موو كه‌رته‌كانه‌وه، به‌ڵام پێویسته 1%ی گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه بخرێته سه‌ر حیسابی حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو نه‌یانتوانیوه پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه و زه‌وییه‌كانیان لێوه‌رده‌گرینه‌وه، یان به‌و رێكاره‌ی ده‌كرێت، پێویسته پێبژاردنێك بده‌ن، به‌رامبه‌ر به دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كانیان".
پڕۆژەکە مەرج نییە لە كەرتێكی دیاریکراو بێت، ھەر جۆرە پڕۆژەیەک بێت جا کارگە بێت یان ھەر پڕۆژەیەکی دیکە، پێویستە لە کاتی خۆیدا تەواوی بکەن،
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر ئەو جۆرە حاڵەتانە ھەبووە و پڕۆژەکان لە کاتی خۆیدا تەواو نەدەکران، بۆیە بڕیارێکی لەو جۆرە دراوە، بۆ ئەوەی حاڵەتەکان دووبارە نەبنەوە و پڕۆژەکان لە کاتی خۆیاندا جێبەجێ بکرێن، محەمەد عەلی، پسپۆڕی بواری ئابووری بەگرنگی دەزانێت پێداچوونەوە بە پێناسەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان بكرێتەوە.
دەستەی وەبەرھێنان ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ھەزار و 55 پڕۆژەیان دیاریکردووە، کە وەبەرھێنەران لە بوارە جیاجیاکاندا جێبەجێی بکەن، ئێستا بۆ زۆرێکیان داوکاری پێشکەش کراوە، ساڵانی رابردوو وەبەرھێن خۆی پڕۆژەی دیاری دەکرد و مۆڵەتی پێ دەدرا، بەڵام ئەمساڵ بە گوێرەی پێویستی دەستەی وەبەرھێنان پڕۆژە دیاریدەکات، کە وەبەرھێن دێت پڕۆژەیەک ھەڵدەبژێرێت و داواکاری پێشکەش دەکات و دوای کاری پێویست و بەگوێرەی چەند مەرج و رێنماییەك مۆڵەتی پێدەدرێت.
د.ی