سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خه‌مباری خۆی بۆ مردنی سه‌گه‌كه‌ی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مردنی سه‌گه‌كه‌ی راگه‌یاند، كه ماوه‌ی 13 ساڵه له‌گه‌ڵیان ده‌ژیت و، نیگه‌رانی خۆیشی به له‌ده‌ستدانی سه‌كه‌كه‌ی نیشاندا و به هاوڕێی خێزانیی ناویبرد.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، بایدن نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ خێزانه‌كه‌مان هاوڕێی خۆشه‌ویست و پاڵه‌وانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا، ئه‌ویش چامپە و زۆر بیری ده‌كه‌م.
چامپ ناوی سەگەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکایە و لە جۆری جێرمەن شیپێردە و ماوه‌ی 13 ساڵە لەگەڵیان دەژی.
بایدن دەڵێ: چامپ لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵمان بووە و لە بیرەوەریماندا دەمێنێتەوە. هەموو کات لە هەر شوێنێك چامپ لەگەڵمان بوایە هەموو شتێك باش دەبوو.
چامپ و مەیجەر ئەو دوو سەگەن، لەگەڵ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمه‌ریکا بایدن لەگەڵ خۆی بردوونیەتە کۆشکی سپی.
H.B