ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ گوته‌بێژی پێشووی كازمی تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی سیاسی له كه‌ناڵی "ی‌و تی ڤی"ی عێراقی، تووشی رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ بوو و له ئه‌نجامدا پیلێكی شكاوه و بڕیاره نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی "مسته‌فا كازمی" له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌ك گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كرا، به‌ڵام دواتر ده‌ستی له كاره‌كه‌ی هه‌ڵگرت و گه‌ڕایه‌وه پێشكه‌شكاری و به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆی سیاسی له كه‌ناڵی "ی‌و تی ڤی"ی عێراقی پێشكه‌ش ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌گه‌ڵ كوڕی مامی بووه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه، كاتێك تووشی رووداوه‌كه بووه، خۆی پیلێكی و ئامۆزاكه‌شی ده‌ستی شكاوه، به گشتی باری ته‌ندروستیان جێگیره و ئه‌مڕۆش نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، رووداوه‌كه وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه بووه، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش له جۆری لاندكروزه‌ر (وه‌نه‌وشه)ی گوللـه‌نه‌بڕه.