سه‌رۆكی لالیگا به‌هۆی مێسی ترس ده‌خاته دڵی هانده‌رانی بارسێلۆنا
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مێسی ناتوانێت به مووچه‌ی ساڵانی وه‌رزی داهاتوو له بارسێلۆنا یاری بكات، ده‌شڵێت: لیۆ ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج ده‌توانێت له بارسێلۆنا بمێنێته‌وه، ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌یه‌تی.
خاڤێر تێباس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مووچه و بڕی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كان په‌یوه‌سته به توانست و داهاتی یانه‌كان، له ئێستادا ئاستی وه‌به‌رهێنانی یانه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه و رێگه‌نادرێت به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ساڵانی پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا یانه‌كان گرێبه‌ست بكه‌ن و نابێت له سنووری یاسای خاوێن ده‌ربچێت.
خاڤێر تێباس ده‌شڵێت: یاریزانه‌كان یاسای دارایی خاوێن ده‌زان، به‌تایبه‌تی لیۆنێل مێسی، بۆیه ئه‌و یاریزانه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت ده‌بێت مووچه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له كۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌كه‌ی به فه‌رمی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت و ماوه‌ی 21 ساڵه له بارسێلۆنا یاریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 10 نازناوی لالیگا، 7 نازناوی جامی شا و 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی به‌ده‌ستهێناوه، له كۆی 778 یاریی، 672 گۆڵ و 305 ئاسیستی كردووه.