كۆمپانیایه‌ك له چین فه‌رمانبه‌ره‌كانی ناچار ده‌كات خه‌نده بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای "كانوون چاینا" بڕیاری دا رێگه به فه‌رمانبه‌ره‌كانی نه‌دات بچنه سه‌ركار، تا له‌به‌رده‌م كامیرا پێنه‌كه‌نن و خه‌نده ده‌رنه‌بڕن، بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان درووست ببێت و به دڵه‌ڕاوكێوه كار نه‌كه‌ن.
كۆمپانیاكه چوونه ژووره‌وه‌ی كردووه‌ته مه‌رج، بڕیاره‌كه بۆ هه‌مووانه و ناتوانن بچنه سه‌ركار، ئه‌گه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك پێكه‌نین و خه‌نده نیشان نه‌دات له‌به‌رده‌م كامیرا، كه كامیرایه‌كی زیره‌كی به‌رنامه‌داڕێژراوه و به‌بێ خه‌نده‌كردن، رێگه‌كه ناكاته‌وه.
لقی "چین"ی كۆمپانیای "Canon Information Technology"، كه سه‌ر به كۆمپیانیای كامیرای "كانوون"ی یابانییه، سیسته‌مێك په‌یڕه‌و ده‌كات، كه كامیرای زیره‌كی به‌رهه‌مهێناوه، تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كانی، كه پێویست ده‌كات به خه‌نده‌وه بچنه سه‌ر كاره‌كانیان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی درووستكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار له نووسینگه‌یانیان.
فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و كۆمپیانیایه گله‌ییان كردووه، كه ئه‌و كاره یاریكردنه به هه‌سته‌كانیان له رێگه‌ی سیسته‌می زیره‌ك و ده‌ستكرد، كه ناچار ده‌كرێن هه‌ر كاتێك بچنه نووسینگه‌كانیان یان هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان، له‌به‌رده‌م كامیرا خه‌نده‌یه‌كی ده‌ستكرد بكه‌ن.
یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانی ئه‌و كۆمپیانیایه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "Weibo" نووسیویه‌تی: "ئێستا كۆمپانیاكان هه‌ر به یاریكردن به كاته‌كانمان نه‌وه‌ستاون، به‌ڵكو یاری به هه‌سته‌كانیشمان ده‌كه‌ن".
گوته‌بێژی لقی چینی ئه‌و كۆمپانیایه جه‌ختی كرده‌وه، "به‌كارهێنانی كامیرای زیره‌ك ژینگه‌یه‌كی له‌بار له‌سه‌ر كاره‌كه درووست ده‌كات، ئێمه ده‌مانه‌وێت ژینگه‌یه‌ك بۆ كرێكاره‌كانمان درووست بكه‌ین له رێگه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵك له كاتی ئاسایی‌دا شه‌رم ده‌كه‌ن زه‌رده‌خه‌نه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر كاتێك له‌وه راهاتن له نووسینگه‌كه‌یان ئه‌مه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا به‌رده‌وام و به درێژایی كاته‌كانیان ده‌م به خه‌نده ده‌بن، به‌بێ به‌كارهێنانی سیسته‌م، ئه‌مه كه‌شێكی ئه‌رێنی و دۆستانه ده‌خوڵخێنێت".
د.ی