سلێمانی.. ته‌قه‌كه‌رانى گرژیه‌كه‌ى نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان رووبه‌رووى دادگا ده‌كرێنه‌وه
K24- سلێمانی:
دواى گرژی و شه‌ره ته‌قه‌ى نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان له سلێمانى و برینداربوونى چه‌ند كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منیه‌كان، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستى پێكرد و ئه‌نجامده‌ران رووبه‌ڕووى دادگا كرانه‌وه.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌رپرسى یه‌كه‌ى حه‌فتای هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به كوردستان24 راگه‌یاند، به‌ئاماده‌بوونى لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و نوێنه‌رانى هه‌ردوو لا له دروستبوونى گرژیه‌كه، كۆبوونه‌وه‌مان له‌باره‌ى رووداوه نه‌خوازراوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو كرد و لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م له‌ڕووداوه‌كه داروه‌ته دادگا و دادگا بڕیار له‌باره‌وه ده‌دا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كه‌ى هێزه‌كانى حه‌فتا گوتیشى: هه‌نگاوى باش نراوه و ده‌بێت ببێته وانه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر حاڵه‌تى له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه و ناوى سلێمانى ناشرین نه‌كرێت.
H.B