" واشنتن رازیبووه ته‌واوى سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت"
K24 - هه‌ولێر:
چەند سەرچاوەیەکی میدیایی له زارى سه‌رۆكى نووسینگه‌ى حه‌سه‌ن روحانى بڵاویانكرده‌وه، له چوارچێوه‌ى گفتوگۆكانى ڤییه‌ننا، واشنتن رازیبووه ته‌واوى سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت، رازیش بووه ناوی ژماره‌یه‌ك له سیاسییه‌كانى ئێران له لیستى ره‌ش لابدات.
مه‌حموود واعزى، سه‌رۆكى نووسینگه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنه‌كانى ڤییه‌ننا، لایه‌نه‌كان رێكه‌وتوون به هه‌ڵگرتنى هه‌موو سزا ئابوورییه‌كانى تایبه‌ت به هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران بۆ ده‌ره‌وه ، كاتى خۆی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندبووى.
ناوبراو گووتیشى: 1040 سزاى سه‌رده‌مى دۆناڵد تره‌مپ به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌ڵده‌گیرێت، وێراى لابردنى ژماره‌یه‌ك ناو، له ریزى سیاسییه‌كانى نزیك رێبه‌ری شۆڕشى ئیسلامى له لیستى ره‌ش.
له‌مباره‌یه‌وه هایكۆ ماس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاند: پێشكه‌وتنێكى به‌رچاو له گفتوگۆكانى تایبه‌ت به دۆسییه‌ى ناووكى ئێران دروست بووه، ره‌نگه له داهاتوودا بگه‌ن به رێكکه‌وتنى كۆتایی.
ئێران له 2015، به‌رنامه‌كانى ناووكى وڵاته‌كه‌ى سنووردار كرد، له‌به‌رامبه‌ر لابردنى سزا ئابوورییه‌كان، كه تره‌مپ به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندبووى.
ک.ب
سەرچاوە: رووسیا ئەلیەوم