واشنتن و به‌رلین: رووبه‌ڕووى رووسیا ده‌بینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا، به‌ڵێنیاندا، پێكه‌وه رووبه‌ڕووى هه‌راسانكارییه‌كانی رووسیا ببنه‌وه، كاتێك مۆسكۆ ده‌یه‌وێت كێشه‌كانى تایبه‌ت به بۆڕى گازى "نۆڕد ستریم2" له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ر له سه‌ردانیكردنى ئه‌نگێلا مێركڵ بۆ كۆشكى سپی، ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا پێكه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى دوژمنكارانه‌ى رووسیا ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌باره‌ى كێشه‌ى ئۆكرانیا بێت، یاخود به‌ندكردنى ئه‌لێكس ناڤالینى، یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى نادروست تایبه‌ت به ئه‌مه‌ریكا.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى واشنتن و مۆسكۆ، تایبه‌ت به بۆڕى گازى "ستریم2"، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات، هیواخوازه كێشه‌كانى مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ به‌رلین چاره‌سه‌ر ببێت، تاوه‌كو ئاسایش و سه‌قامگیری وزه له ئه‌وروپا نه‌كه‌وێته مه‌ترسی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، ئه‌ڵمانیا به‌هیواى چاره‌سه‌ره، هیواشى خواست، مێركڵ له ته‌ممووزى ئه‌مساڵ سه‌ردانى كۆشكى سپى بكات، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بۆڕییه‌كانى گه‌یاندنى گاز له ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ك.ب