ئەو ئافرەتەی لە هەولێر سیخوڕی بەسەر هێزەکانی ئەمەریکادا کردووە بە 23 ساڵ زیندانی سزا درا

زانیاری نهێنی دەربارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق داوە بە پیاوێکی لوبنانی
مریه‌م ته‌ها تۆمسن به‌ 23 ساڵ زیندانیكردن سزادرا
مریه‌م ته‌ها تۆمسن به‌ 23 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

K24 - هەولێر

ئەمەریکا 23 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ئافرەتەدا سەپاند کە لە هەولێر سیخوڕی بەسەر هێزەکانی ئەمەریکاوە کردبوو.

دادگای ویلایەتی مینیسۆتای ئەمەریکی، 23 ساڵ زیندانی بەسەر ئەو ئافرەتە ئەمەریکییەدا سەپاند کە لە ساڵی 2020 لە هەولێر دەستگیر کرابوو، بە تۆمەتی ئەوەی لەکاتی ئەرکەکەیدا پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی لوبنانی هەبووە و زانیاری نهێنی دەربارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق داوە بەو پیاوە لولبنانییە و پیاوەکەش پەیوەندی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنانی هەبووە و زانیارییەکانی بۆ ئەو گرووپە گواستووەتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا، لەساڵی 2019 مریەم تەها تۆمسن تەمەن 62 ساڵ، وەکو وەرگێڕ لەگەڵ ‌هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەیەکی سەربازی لە هەولێر کاری کردووە و پاشان لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لە سەرەتای 2020، مریەم زانیاری لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە و ئەو کەسانەشی بەشداربوون تێیدا داوەتە کەسە لوبنانییەکە.

 لەدوای بڕیاری دادگاش، وەزارەتی دادی ئەمەریکا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، مریەم بەو کارەی متمانەی گەلی ئەمەریکای لەدەستداوە و بە کردەوەکانیشی ئاسایشی ئەمەریکای خستووەتە مەترسییەوە.