ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 46 هه‌زار و 811 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 6 هه‌زار و 93 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری به‌سره تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 135 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 31 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 30 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 311 هه‌زار و 93 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 16 هه‌زار و 999 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 217 هه‌زار و 982 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.9% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 76 هه‌زار و 112 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 518 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 829 هه‌زار و 248 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B