سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا هەڕەشەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات
دیداری سەرۆک بارزانی و خاتوو پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق
دیداری سەرۆک بارزانی و خاتوو پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 26ـی حوزەیرانی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشە و تەحەدیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕێگەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی سیاسی لە عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و حکومەتی ئوسترالیای کرد کە لە چوارچێوەی هێزە هاوپەیمانەکان یارمەتیی عێراقیان داوە لە تێپەڕاندنی گرفتەکان و هەروەها شەڕی تیرۆر. لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە ئەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش، نەمێنن و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش هەوڵێکی نێودەوڵەتی و فرە رەهەند  و هەمە لایەنە پێویستە.

هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوایان خواست هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق سەقامگیری و بووژانەوە بۆ عێراق بەدی بهێنێت.

دیداری سەرۆک بارزانی و خاتوو پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق
دیداری سەرۆک بارزانی و خاتوو پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق