مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت له‌ دوو رۆژدا دابه‌ش ده‌كرێت
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – هەولێر

له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، رۆژی یەکشەممه‌ 27ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی ئه‌م مانگه‌ مووچەی هێزەکانی 70 و 80 له‌گه‌ڵ مووچه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، پێشتریش جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت.