ئێران: ئێمە لە پشت هێرشەکانی سەر ئەمەریکا و هاوپەیمانان نین

تاران ئیدانەی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر حەشد دەکات
مەجید تەخت رەوانجی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان
مەجید تەخت رەوانجی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان

K24 - هەولێر

ئێران رەتیدەکاتەوە پەیوەندی بەو هێرشانەوە هەبێت کە دەکرێنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا لە عێراق.

مەجید تەخت رەوانجی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی پەیوەندی بەو هێرشانەوە هەبێت کە دەکرێنە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق.

لە هەمانکاتدا رەوانجی، سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانی هەفتەی رابردووی ئەمەریکای بۆ سەر بنکەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق کرد لە سنووری عێراق - سووریا، کە کوژرانی چوار چەکداری حەشدی شەعبی لێکەوتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمەریکا بەردەوام میلیشیاکانی سەربە ئێرانی تۆمەتبار کردووە، بە ئەنجامدانی هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی لە عێراق.