كامیرۆن هیرین تاوانباره یان سته‌ملێكراوه؟

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كاتێك "كامیرۆن هیرین" به بڕیاری دادگا حوكمی 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا، وێرای ئه‌بله‌قبوونی هه‌ردوو چاوه‌كانی و قه‌تیسمانی فرمێسك، چاوه‌كانی پڕ بوو له په‌شیمانی و غه‌م.
له‌و ساته‌دا، دادوه‌ری دادگای "تامبا كاونتی" چه‌كوشه‌كه‌ی ده‌ستی كێشا به سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌میدا و بڕیاری 24 ساڵ زیندانی سه‌پاند، خۆشه‌ویسته‌كه‌ی "هیرین" توند باوه‌شی به هیرین-دا كرد.
زیاد له 10 ده‌قیقه جه‌سته‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به جه‌سته‌ی هیرین-ه‌وه نووسابوو. یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی هۆڵی دادگا قۆڵی هیرین-ی گرت و خۆشه‌ویسته‌كه‌یان له باوه‌شی ده‌رهێنا. به‌زۆر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هیرین-یان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه برد و هیرین-یش به‌ره‌وه زیندانی.

به‌پێ هه‌واڵێكی "ئه‌ی بی سی"، كه ساتی دادگاییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، ئه‌و گه‌نجه تاوانباره، ده‌مامكه ره‌شه‌كه‌ی لابرد و بتڵێك ئاوی خوارده‌وه، دواتر له‌دواوه به كه‌له‌پچه‌كراوی، قۆڵی چه‌پی به‌ده‌ستی پۆلیسێكه‌وه بوو. به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه په‌یتا په‌یتا ئاوڕی له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌دایه‌وه.
ئه‌م گه‌نجه قه‌شه‌نگه، كه به‌شێك له هاوڕێ كچه‌كانی عاشقی بوون به‌هۆی لێخورینێكی له راده‌به‌ده‌ری ئۆتۆمبێله‌وه له (23ی ئایار/ مایۆی 2018) كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 18 ساڵ بوو، له‌گه‌ڵ برایه‌كی به‌ناوی تریستان (ته‌مه‌ن 20 ساڵ) كه پێكه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بوون، كه‌وتووه‌ته پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ جۆن بارینۆ (ته‌مه‌ن 17ساڵ)ی هاوڕێی، له‌ئاكامدا بوونه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی جێسیكا ریسینگێر- راوبینۆڵت (24 ساڵ) و لیلیا-ی منداڵه ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵه‌كه‌ی.

"ئێن پی ئاڕ" باسی له‌وه‌كرد، له مانگی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له بڕیارێكی پێشوه‌ختی دادگادا تۆمه‌تبار كرا به كوشتنی ژن و منداڵێك بێئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی دیاریكرێت، تا رۆژی (2ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) دادگای تامبا-ی فلۆریدا 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
23ی ئایار-ی 2018، هیرین و براكه‌ی له‌گه‌ڵ بارینۆ-ی هاوڕێی پێكه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ مه‌شقی وه‌رزشی له‌شجوانی له‌یه‌كێك له هۆڵه‌كانی شاری تامبا، به‌ڵام كاتێك له شه‌قامی بایشور بۆلیڤارد-ی شاری تامبا، هیرین و هاوڕێكه‌ی پێكه‌وه شانبه‌شانی یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له‌سه‌ر دوو هێڵی سه‌ر شه‌قامه‌كه ده‌وه‌ستێنن و وه‌ك دوو ئۆتۆمبێلی فۆرمیلا-وه‌ن ده‌كه‌وته پێشبڕكێ به ئۆتۆمبێله‌كانیان. جۆن بارینۆ-ی 17 ساڵ-ی هاوڕێی به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه شكاندویه‌تییه‌وه به‌رده‌می، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌كێشێت به ئۆتۆمبێلی هاورێكه‌یدا به خێرای 100 مایل له كاتژمێرێك (161 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا) ده‌ست ده‌شكێنێته‌وه و ده‌چێته سه‌ر رێره‌وێكی دیكه و ده‌یكێشێت به جێسیكا-ی (ته‌مه‌ن 24 ساڵ) و لیلیا-ی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ كه له‌ناو عه‌ره‌بانه‌ی منداڵانه‌كه‌یدا به‌سه‌ر خه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌ی شه‌قامه‌كه‌دا ده‌په‌ڕینه‌وه و پێكه‌وه راپێچی مه‌رگیان ده‌كات.

ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 21 ساڵه، كه هێشتا ژنی نه‌هێناوه له شوێنێكدا به‌و خێراییه رۆیشتووه، كه بۆی هه‌بووه ته‌نیا 60 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بڕوات.
هیرین، هه‌ردوو چاوی زه‌ق بووه‌وه، كه دادگا بڕیاره‌كه‌ی خوێنده‌وه، چونكه نیوه‌ی ته‌مه‌نی له زینداندا به‌سه‌ر ده‌بات. له‌وه‌ش ناخۆشتر بۆ ئه‌م دوو گه‌نجه ئه‌وه بووه، كه یه‌ك رۆژ پێشتر هه‌ردووكیان خوێندنی دواناوه‌ندییان له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی تامبا-ی كاسۆلیكی ته‌واوكردووه.

داڤید راوبینیۆڵت، مێردی جێسیكا و باوكی لیلیا-ی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، كه "ئه‌ی بی سی نیوز" گواستییه‌وه، گوتی: "ژنه‌كه‌م ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م رووداوه و حوكمی "هیرین" پێویسته گه‌نجه‌كانمان فێربكات به هۆشیارییه‌وه ئۆتۆمبێل لێخوڕن".
هێرین، ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد (موستانگ-2018) ی پێبووه كه تۆماره به‌ناوی باوكییه‌وه و هاورێكه‌شی نیسان (ئه‌لتیما). به‌پێی پێگه‌ی كۆمپانیای فۆرد، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هیرین بزوێنه‌كه‌ی (V6) و توانای راكێشانی 460 ئه‌سپی هه‌یه. هه‌ربۆیه به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌ی په‌ڕاوی دادگا هیرین زیاتر له 175 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا رۆیشتووه و هه‌رچی بارینۆ -ی هاوڕێیه‌تی به خێرایی 129 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا رۆیشتووه، بۆیه دادگا بڕیاری 6 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئه‌ویشدا سه‌پاندووه.
هه‌ردووكیان دانیان به‌هه‌ڵه‌كه‌یاندا ناوه، به‌ڵام دادگا بێتاوانی تریستان (ته‌مه‌ن 20 ساڵ) ی برای هیرین سه‌لماندووه، چونكه به‌شداری لێخوڕینی نه‌كردووه.


د.ی