رۆژنامه‌ى گاردیان: ئەمەریکا درەنگ لە ئه‌فغانستان کشایەوە
K24- هه‌ولێر:
جولیان بورگه‌ر، شڕۆڤه‌كارى سیاسی، له رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى، له وتارێكیدا ئاماژه‌ى بۆ كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كردووه، تێیدا رایگه‌یاندووه، "كاتێك ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ى سه‌ربازى "باگرام"، له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، راده‌ستى سوپاى ئه‌و وڵاته‌ى كرد، نه‌ده‌كرا ئه‌و جه‌نگه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاوشێوه‌ى شه‌ڕی ڤێتنام بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌رده‌وام بێت".
ناوبراو وتاره‌كه‌ى له‌ژێرناونیشانى (كۆتایی هاتن به درێژترین جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا)، نووسیووه، ئاماژه‌یپێكردووه، "سوپاى ئه‌مه‌ریكا له ڤێتنام (8) ساڵ، له ئه‌فغانستانیش (20) ساڵ، شه‌ڕى كرد، ئه‌و شه‌ڕه له دژى تاڵیبان و ئەلقاعیدە، به درێژترین جه‌نگ له مێژووى ئه‌مه‌ریكا ئه‌ژمار ده‌كرێت".
نووسه‌ر راشیگه‌یاندووه، "جۆ بایدن پێداگیری كرد، بۆ كشانه‌وه‌ى سوپاكه‌یان له ئه‌فغانستان، به‌ڵام چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی له‌و وڵاته هێشته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ پاسه‌وانیكردن، دواجاریش ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیهه‌ڵگرت له بنكه‌ى ئاسمانى "باگرام"، به‌مه‌ش كۆتایی به بوونى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا هات له ئه‌فغانستان".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا وانه‌یه‌كى زۆر باشى له شه‌ڕى ڤێتنام وه‌رگرتووه، كه ناتوانێت، له دوورى وڵاته‌كه‌یه‌وه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یاخیبووان ئه‌نجام بدات، كاتێك دوژمنى به‌رامبه‌ر گۆشدراوه به كۆمه‌ڵێك ئایدۆلۆژیا و به روانینى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانەش، سوپاى ئه‌مه‌ریكا داگیركاره.
جولیان بورگه‌ر، نووسیوویه‌تى: ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، دره‌نگ به‌هۆش هاته‌وه، به‌ڵام رووداوه‌كانى (11)ى سێپتێمبه‌ر، واشنتنى تووشى هه‌ڵچوون كرد، بۆیه سوپاكه‌ى ره‌وانه‌ى ئه‌فغانستان كرد.
سەرچاوە:BBC
ك.ب