له ساڵی 2018ـه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌شێوه‌یه‌ك له گرێبه‌سته‌كانی مانگی ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری داهاتوو له بۆرسه‌ی له‌نده‌ن، نه‌وتی خامی برێنت به‌ڕێژه‌ی 1.09% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و هه‌ر به‌رمیلێك خامی برێنت له‌و گرێبه‌ستانه به 77 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، ئه‌مه‌ش له‌دوای ساڵی 2018 تا ئێستا، بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌و ئاسته تۆمار بكات.
هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه ئاژانسی "ئاڕ بی كا"ی رووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوایین جار كه نرخی نه‌وت گه‌یشتبووه سه‌رووی 77 دۆلار، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018 بوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه بۆرسه‌كان چاوه‌ڕێی زانیاری ناو كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ده‌كه‌ن، كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ناكۆكی له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ مانگی داهاتوو هه‌بوو.
لای خۆیه‌وه ئیلینا كوزوخۆفا، شرۆڤه‌كار له "فیلیس كاپیتاڵ" گوتی: ده‌كرێت ناكۆكی وڵاتان له‌سه‌ر گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گونجاو ببێته هۆی پارێزگاریكردن له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئێستا بۆ مانگی داهاتوو، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌مه ببێته هۆكارێكیش بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی دیكه‌ی هه‌ڵكشانی نرخ به‌خۆیه‌وه ببینێت".
هه‌وره‌ها گوتی: "له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، دووباره نرخه‌كانیش روو له هه‌ڵكشان بكه‌ن"، له‌كاتێكدا پێشتر هه‌میشه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان و نرخی نه‌وت پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بوون، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاد بكرابا، ئه‌وا نرخه‌كان داده‌به‌زین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه كه‌م بكرابا، ئه‌وا نرخه‌كان به‌رز ده‌بوونه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س رایانگه‌یاند، "رێككه‌وتنی ئێستا بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وامه و وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوه‌كه‌یان پابه‌ندن به‌و رێككه‌وتنه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێكخراوه‌كه‌یان له داهاتوودا بڕیار له‌باره‌ی كاتێكی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ده‌دات".
سه‌رچاوه: ئاژانسی "ئاڕ بی كا"ی رووسی
H.B