گرافیک.. بە ئامانجکردنی سێکتەری کارەبای عێراق

تا ئێستا 65 تاوەری کارەبا کراونەتە ئامانج کە نزیکەی 70 هێڵی سەرەکی کارەبای پچڕاندووە

K24 - هەولێر

لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2020، لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2003وە زیاتر لە 80 ملیار دۆلار لە کەرتی کارەبا تەرخانکراوەکراوە، بەڵام هێشتا هاووڵاتییان کارەبای بەردەوامیان نییە. لە 24 کاژمێردا لە زۆربەی گەڕەکەکانی عێراق کەمتر لە 6 کاژێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت.

عێراق بۆ پڕکردنەوەی پێویستیی دانیشتووانی بە کارەبای نیشتمانی پێوستی بە بەرهەمهێنانی 23000 مێگاوات کارەبا هەیە، لەگەڵ ئەوەی کە 150000 موەلیدەی ئەهلیش کاریان پێدەکرێت کە تەنیا پێویستیی کارەبای نیوەی دانیشتووانی عێراق پڕ دەکەنەوە.

لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لە عێراق، گەندەڵییە لە سێکتەری کارەبا،   کە ئێستا  زیاتر لە 60 دۆسییەی گەندەڵی لەسەر کەرتی کارەبا لە پەرلەمانی عێراقە. هەروەها کەمی غازی سرووشتی و قەرزەکانی سەر عێراق. لەلایەکی دیکەشەوە بە ئامانجکردنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبایە، کە هەفتەی رابردوو تەنیا لە یەک رۆژدا سێ تاوەری کارەبا لە پارێزگای نەینەوا کرانە ئامانج، کە بە ئامانجگرتنی تاوەرەکان لەلایەن داعش وایکردووە، قەیرانی کارەبا لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق دروست بێت.

بەگوێرەی ئامارەکان، تا ئێستا 65 تاوەری کارەبا کراونەتە ئامانج کە نزیکەی 70 هێڵی سەرەکی کارەبای پچڕاندووە و کوژرانی 18 کەس و برینداربوونی 11 کەسیشی لێکەوتووەتەوە.