ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه ئه‌بوبه‌كر كاروانیش بكشێته‌وه

K24 – هه‌ولێر
موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به(كوردستان24) ی ڕاگه‌یاند" كشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه ئه‌بوبه‌كر كاروانیش له‌خۆكاندیدكرنی بۆ پۆستی ئه‌میندار بكشێته‌وه و ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی بكه‌وێته نێوان سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری پێشوو و محه‌مه‌د ڕه‌ئووف به‌رپرسی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو.
له‌به‌رامبه‌ردا كاندیدی پۆستی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئه‌بوبه‌كر كاروانی"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه باس له ئه‌گه‌ری خۆكشاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن"ناوبراو به (كوردستان24) ی ڕاگه‌یاند هیچ نیه‌تێكم بۆ خۆكشاندنه‌وه نییه و تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بم.
له‌یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌ی حه‌وته‌می ئه‌و حزبه‌دا جیاواز له كۆنگره‌كانی دیكه‌یان ئه‌میندارێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرن و له‌پاش پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی ئه‌میندار كشایه‌وه.