محه‌مه‌د فه‌ره‌ج: پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌نها یاسایی نه‌بوو

K24 – هه‌ولێر
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج له‌به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌پرسه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا و هه‌ڵویستی حزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج كه له‌كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا وه‌ك ئه‌مینداری گشتی ئه‌و حزبه هه‌ڵبژێردرا،به‌شی سه‌ره‌كی گوتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ كاره‌كانی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا و ئاماژه‌ی به‌سیاسه‌تی یه‌كگرتوو دا كه به‌پاڵپشتی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی گۆنگره‌ی شه‌شه‌می حزبه‌كه‌ی پیاده‌ی كردووه.
له‌وانه هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوو له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاگرتنی به‌ڵانس له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌دا،به‌گوته‌ی ناوبراو ئه‌و پرسه ته‌نها ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی نه‌بووه و پێویست بوو سه‌ره‌تا له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا ڕێككه‌وتنی له‌باره‌وه بكرێت ئه‌وكات له‌په‌رله‌مان به یاسا چاره‌سه‌ر بكرایه.
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی ئێستای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌م كۆنگره‌یه‌دا سێ ڕكابه‌ری دیكه‌ی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی ئه‌مینداری گشتی،له‌وانه سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ئه‌مینداری پێشوو،محه‌مه‌د ڕه‌ئووف به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه و ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
بڕیاره له‌یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنگره‌كه‌دا ئه‌ندامانی كۆنگره یه‌كه‌م هه‌نگاویان هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌میندارێكی نوێ بێت و پاشان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرن.