بایدن لەژێر فشاردایە بۆ وەڵامدانەوەی میلیشیاکانی عێراق
K24 - هەولێر
کۆمارییەکان لەناو کۆنگرێس فشار بۆ سەر سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دروست دەکەن، کە وەڵامی هێرشەکانی میلیشیاکانی لە عێراق و سووریا نەداوەتەوە".
ئاژانسی میدیایی پۆلیتیکۆ بڵاویکردووەتەوە "کۆمارییەکانی نێو کۆنگرێس پێیان وایە، بایدن بەو توندییە وەڵامی هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی میلیشیاکانی لە عێراق و سووریا نەداوەتەوە".
جیم ئینهۆف، ئەندامی لیژنەی سەربازی ئەنجومەنی سینات بە پۆلیتیکۆی راگەیاندووە "گرووپەکانی سەر بە ئێران بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانمان لە عێراق، ئەمەش جێگەی قبووڵکردن نییە".
گوتیشی: "پێویستە جۆو بایدن ستراتیجییەکی خێرا بدۆزێتەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوە و کۆتایی پێهێنانی ئەم هێرشانە، چونکە بەم شێوازەی ئێستا ژیانی ئەمەریکییەکان خراوەتەوە مەترسییەوە".