به هۆی رووتییه‌كه‌یه‌وه رێگه نه‌درا كچه یاریزانێكی توركیا به فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی گه‌شت بكات
K24 – هه‌ولێر:
هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی نه‌دا، كچه یاریزانی له‌شجوانی توركیا، ده‌نیز سایبیناری ته‌مه‌ن 26 ساڵ به فڕۆكه له ته‌كساسه‌وه بچێته میامی و به‌رپرسانی گه‌شته‌كه رایانگه‌یاند، جلوبه‌رگی شیاو نین.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، سایبینار، به جلی نیمچه رووته‌وه، كه به‌رۆكی كراوه بووه و شان و ملی رووت بووه و جینزێكی كورتی له پێ بووه، ویستوویه‌تی له ته‌كساسه‌وه بچێته میامی، به‌ڵام به‌رپرسانی گه‌شته‌كه پێیان وابووه، ئه‌و جلوبه‌رگ و رووتبوونه‌ی جه‌سته شیاوی ئه‌وه نییه، وه‌ك سه‌رنشینێك سه‌ربكه‌وێت و یه‌كێك له فه‌رمانبه‌ره‌كان وتوویه‌تی: ئه‌و كچه وه‌ك رووت بێت وایه.
سایبینار له ئینستاگرامی خۆی پۆستی كردووه و له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا به گریانه‌وه ده‌ڵێت: هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌كرد له فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌كساس ئه‌وه رووبدات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من رووت نه‌بووم، حه‌زم كرد، جلێك له‌به‌ركه‌م مێینه‌بوونم ده‌ركه‌وێت. مه‌به‌ستم نه‌بووه سوكایه‌تی به كه‌س بكه‌م. هه‌ست به سوكایه‌تی ده‌كه‌م، چونكه له‌و ئه‌مه‌ریكایه له‌به‌ر كابۆیه‌كی كورت نه‌یانهێشت به فڕۆكه گه‌شت بكه‌م.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه، پێویسته گه‌شتیاران له كاتی گه‌شتكردنیان به فڕۆكه جلوبه‌رگی شیاو و شایسته بپۆشن و رێگه به هیچ سه‌رنشینێك نادرێت، به جلی ناشیاو به فڕۆكه‌كانیان گه‌شت بكات.