ئەڵمانیا...بە هۆی لافاوەوە 42 کەس گیانیان لە دەستدا
K24- هه‌ولێر:
له ئه‌ڵمانیا، به‌هۆی دروستبوونى لافاو، (42) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى زۆریش تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن.
سه‌رچاوه میدییاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، خراپترین لافاو، له هه‌ر یه‌ك له ویلایه‌ته‌كانى (راینلاند بەفالتس، باكوورى راین، ستفالیا)، روویداو، ده‌یان خانوو و ئۆتۆمبێلى له‌گه‌ڵ خۆی راپێچا.
راشیگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى بارانێكى زۆر له به‌شێكى ئه‌وروپا بارى، بووه هۆی دروستبوونى لافاوێكى زۆر، دوای به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى رووباره‌كان و پڕبوونه‌وه‌یان، بووه هۆی دروستبوونى لافاوێكى زۆر و راپێچكردنى ده‌یان ئۆتۆمبێل و تێكشكاندنى خانووێكى زۆر و بێسه‌ر و شوێن بوونى ده‌یان هاووڵاتى ئه‌ڵمانى.
پارێزگارى ویلایه‌تى راینلاند بەفالتس، رایگه‌یاند، كاره‌سات دروست بووه.
سەرچاوە: فرانس پرێس
ک.ب