به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر هاووڵاتیانی سنووری ئه‌و پارێزگایه ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌و هاووڵاتیانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه بكه‌ن، به‌ر له گه‌شتكردنیان به ماوه‌ی 24 كاتژمێر پشكنینی كۆرۆنا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له واده‌ی گه‌شتكردن ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی بەرزبوونەوە ژمارەی پشکنین بۆ ئەو هاووڵاتیانەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنایان لێ بەدی دەکرێت و بەهۆی زیادبوونی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، داوا لەهاوڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکەین (24) کاتژمێر بەر لە ئەنجامدانی گەشتەکەیان پشکنین بۆ گەشتکردن ئەنجامبدەن تاوەکو لەوادەی دیاریکراو ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەگوێرەی راپۆرتی هەفتانە، کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان روو لە هەڵکشانە، بەراورد بە چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا، لە رووی تووشبوون و مانەوە لە نەخۆشخانە و چاودێری چڕ دوو هێندە زیادیکردووە".
گوتیشی: "جۆری کۆرۆنای دێلتا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە، دوای بەدواداچوون و پشکنین گومانەکان پشتڕاست کرانەوە، هەروەها تاقیگە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان توانای دەستنیشان کردنی جۆری کۆرۆنای دێلتایان هەیە، وەک تەندروستی هەرێم بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق توانیومانە ئەو جۆرەی کۆرۆنا دیار بکەین".
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو: "بەگوێرەی راپۆرتەکان ئەو جۆرەی کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە، بۆیە ئومێد دەکەم هەموو لایەکمان خۆپارێزی دەستپێبکەینەوە و خۆمان لە گردبوونەوە و شوێنە قەرەباڵغەکان بپارێزین".
راشیگەیاند: "وەک وەزارەتی تەندروستی نیگەرانین لەوەی ئێستا هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان ماسک نابەستن و خۆیان لە کۆرۆنا ناپارێزن، داواکارین جارێکی دیکە هەموومان رێکار و رێنماییەکان جێبەجێ بکەین، چونکە مەترسییەکە بۆ سەر هەمووانە".
H.B