کەشناسی پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژانی جەژن ئاشکرا کرد

پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینیەکانی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.

لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە "رۆژى دووشەممە 19/07/2021 کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى گه‌رمى ساڵانە لەسەر هەرێمى کوردستان زیاتر دەبێت، کە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى زیاترى پلەکانی گەرما لە رۆژانى سێشەممە و چوارشەممەدەگاته بەرزترین پلە. ئێوارەى رۆژى چوارشەممە خێرایی با چالاک دەبێت و ئەگەرى  بەرزبونەوەى تۆزو خۆلێکی سوک هەیە ".

کەشناسی پێشبینی دەکات: "پلەی گەرما لەسنتەرى شارى هەولێر لەنێوان 46 – 48 پلە دەبێت . لەسەنتەرى شاره‌كانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە  44 – 46 پلە دەبێت .لە شارى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان  47 – 51 پلە دەبێت".