ئه‌مڕۆ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (17ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش هه‌زار و (456) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (6) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (10) هه‌زار و (29) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (651) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره (508)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: