بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگاى به‌سره‌ى هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى ده‌نگ و باسی عێراقى، بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر(07:04)ی ئەم ئێوارەیە، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگاى به‌سره‌ى باشووری عێراقی، به گوڕى (5.7) به پێوه‌رى رێخته‌ر، هه‌ژاند، هیچ ئاماژه‌یه‌كیشى به زیانى گیانى و ماددى نه‌كردووه.
هاوكات، ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ئێرانى، بڵاویكرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕى (5.7) پله، به پێوه‌ری رێخته‌ر، باشووری ئێرانی هەژاندووە.
روونیشیکردەوە، بوومەلەرزەکە، هەریەک لە پارێزگاکانى فارس و بوشه‌هرى، هه‌ژاندووه، وێڕای ئەوەش، (11) شارى دیکەش لە ئێران، كه‌وتنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشی، بۆ رێگرتن له مه‌ترسییه‌كانى دووباره‌بوونه‌وه‌ى بوومه‌له‌رزه.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب