لە عێراق پێشنیازی قەدەغەی هاتووچۆ دەکرێت

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زیادیکردووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق پێشنیازی قەدەغەی هاتووچۆ دەخاتە بەردەم حکومەت و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوی شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رایاگه‌یاند، دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى نه‌خۆشى كۆرۆنا و پڕۆسه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین، بڕیاردرا، به‌ گرتنه‌ به‌ری رێوشوێنى زیاتر بۆ جێبه‌جێكردنى رێككاره‌كانى خۆپارێزى و هۆشیاری و چاره‌سه‌ركردن.

لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق لە بەیاننایەکدا هۆشداری بە حکومەتی عێراق دەدات و رایگەیاندووە، دۆخی پەتای کۆرۆنا لە ئاستێکی زۆر خراپدایە، بژاردەی قەدەغەی هاتووچۆی گشتگیر بۆ ماوەی 14 رۆژ و قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار و داخستنی سنوورەکانی خستووەتە بەردەم حکومەتی عێراق.