وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هۆشداری له شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا هۆشداری دا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كوردستان24 له سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ته‌ندرووستی ده‌ستیكه‌وتوون، وه‌زاره‌ته‌كه ئامادەکاری بۆ پێشهاتی "کارەساتی" کۆرونا ده‌كات و "به په‌له ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین ده‌كرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له باره‌ی سرووشتی شه‌پۆله‌كه‌وه رایگه‌یاند، شەپۆلی ئەمجارە زۆر خێرا دەگوازرێتەوە.