ماڵئاوا كۆرۆنا
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
نیوه‌ی رێگه‌ی هاوین ته‌واو بوو، به‌ڵام كۆرۆنا بێ په‌ژاره و خه‌م به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان و چاره‌سه‌ركردن به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌ڕوات. پرۆسه‌ی كوتانی تایبه‌ت به كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات. له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵی چه‌واشه‌و هه‌ڵه به "هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی گشتی جیهان" وه‌سف ده‌كات.
ڤیڤیك مورسی، پزیشكی گشتی ئه‌مه‌ریكی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك رێنمایی ته‌ندروستی له 22 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، له رێگه‌ی كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ه‌وه به جاكوب تابر رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و كاریكاتێرسی ئه‌مه‌ریكی و بێژه‌ری سه‌ره‌كی واشنتۆن له سی ئێن ئێن-ی وت: "ئه‌مه گرفت نییه، چه‌ند ساڵێكمان ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه".
كۆشكی سپی به‌شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی سه‌رزه‌نشتی فه‌یسبووكی كرد. جین پاساكی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی، وتی: "پێویسته پێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌زووترین كات زانیارییه چه‌واشه‌كاریی و هه‌ڵه‌كان بسڕنه‌وه به‌رله‌وه‌ی خه‌ڵك بیانبینێت".
ئیداره‌ی بایدن هه‌وڵی زۆر ده‌دات، كه كه‌شێكی ئارام بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی مانگی (ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021) به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا به كۆششی ئیداره‌كه ناكرێت ئه‌گه‌ر پشتیوانی میدیایی له پشت نه‌بێت. هه‌رچه‌نده ئاماره‌كان ئاماژه‌ن بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا، به‌ڵام هێشتا ئه‌و دۆخه له ناكاوه له هه‌ندێك ویلایه‌ت كۆتایی نه‌هاتووه.
به‌پێی راپۆرتێكی "زه دالاس مۆرنین نیوز" له‌گه‌ڵ زیادبوونی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی كۆرۆنا، باكووری ته‌كساس له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بگێڕێته‌وه سروشتی خۆی، له هه‌ندێك ناوچه و شوێن ماسك پێویست نییه و ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكار و فه‌رمانبه‌ران گه‌ڕاونه‌ته‌وه نووسینگه‌كانیان و گردبوونه‌وه‌ی گشتی رێگه‌ی پێده‌درێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه له‌سه‌ره‌تای مانگی (ئایار/ مایۆی 2021) رۆژانه ته‌نیا 60 حاڵه‌تی مردن هه‌بووه له‌سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌تی ته‌كساس، به‌ڵام پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی شێوه گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا، كه كوشنده‌تره و ئه‌وانه‌ی له‌پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی پێكوته‌دا خۆیان نه‌كوتاوه ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره.
هه‌روه‌ها د. فاوچی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ جیم ئاكوستا له‌كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"، باسی له‌و پلانه كرد كه كۆشكی سپی گرتوویه‌تییه‌به‌ر بۆ پێداچوونه‌وه به‌و هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه ده‌رباره‌ی كۆرۆنا، به‌و پێیه‌ی كه زانایان شكستیان هێناوه له بڕواپێهێنانی خه‌ڵك به دابه‌شكردنی پێكوته دژی دڕكه‌مێكوته و ئیفلیجی منداڵ له‌رابردوودا، تا ناچاربكرێت به‌گواستنه‌وه‌ی زانیارییه هه‌ڵه‌كان له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌رباره‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا.
ئه‌مه‌یه گرێكوێره‌ی كۆرۆنای سه‌رسوڕهێنه‌ر:
- پێكوته‌كه ده‌توانێت ژیانی هاووڵاتیان رزگاربكات و ئه‌مه‌ریكا خۆی خاوه‌نێتی له‌به‌رانبه‌ردا رۆژانه پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی گشتی هاواریانه كه هه‌موو حاڵه‌تێكی نوێی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له‌ئه‌مه‌ریكا ده‌توانرێت خۆپارێزی به‌رامبه‌ر بكرێت به وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
-هه‌ندێك باوه‌ڕیان نییه به پێكوته‌كه، زۆرێك له ئه‌مه‌ریكا باوه‌ڕی نییه كه پێكوته‌كه وه‌رگرێت وێڕای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵك وه‌ك خۆبه‌خش ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر به‌شداریان له پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌زموونییه‌كانی ڤاكسینه‌كه‌یان كرد و سه‌ركه‌وتووش بوون.
-واده‌بینرێت كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كان به‌وپه‌ڕی تواناوه هه‌وڵده‌ده‌ن پاڵ به ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه بنێن كه له پێكوته‌كه دووركه‌وتنه‌وه.
تا ئێستا ناتوانرێت باوه‌ڕ به‌وانه بهێنرێت كه باوه‌ڕناهێنن. رۆژی (16ی ته‌مموز / یۆلیۆی 2021) چاوپێكه‌وتنێكی نه‌خۆشێكم بینی له ئه‌ی بی سی نیوز، كاتێك دوو خوشك له ئاركنساس دایك و باوكیان به‌هۆی كۆرۆنا‌وه له‌ده‌ستدابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێكوته‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو. باوه‌ڕیان وابوو كه كۆرۆنا تووشی ئه‌وان نابێت.
كه‌واته ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن وه‌ك كه‌ناڵێكی فۆكس نیوز-ه‌وه دژی پێكوته‌كه ده‌وترێت و له‌رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه ده‌وترێته‌وه دڵه‌ڕاوكێی زیاد كردووه بۆ به‌شداری له وه‌رگرتنی پێكوته و كوتانی خه‌ڵك وه‌ك دوژمنایه‌تی ده‌بینرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC)، ئه‌م هه‌واڵانه وایكردووه رۆژانه نزیكه‌ی 302 هه‌زار كه‌س پێكوته‌كه وه‌رگرن له‌كاتێكدا له‌مانگه‌كانی وه‌رزی به‌هار-دا، رۆژانه یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س پێكوته‌كه‌یان وه‌رده‌گرت. كه تا ئێستا كه‌متره له نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا (48.4%)ی ئه‌مه‌ریكا پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرتووه كه نزیكه‌ی 160 ملیۆن كه‌سه. له‌كاتێكدا تێكڕا پێویسته به‌رزترین رێژه‌ی وه‌رگرتنی پێكوته‌كه 56.6% بێت.