خه‌رجی جه‌ژن كۆتایی به ژیانی پیاوێك هێنا
K24 - هه‌ولێر:
باوكی تۆمه‌تباره‌كه رایگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له یه‌كێك له گونده‌كانی میسر، رۆژێك به‌ر له رووداوه‌كه له ماڵ بووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئامێری فێنكه‌ره‌وه و ساردكه‌ره‌وه‌یه‌كی بۆ كڕیوه.
گوتیشی: رۆژێك دوای ئه‌وه دراوسێیه‌كی ماڵی كچه‌م ئاگاداری كردمه‌وه، كه بێمه ماڵی كچه‌كه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌م و زاواكه‌م له رووداوێكدا برینداربوون، كاتێك چوومه ماڵیان بینیم زاواكه‌م خه‌ڵتانی خوێن بووه و پیاوانی پۆلیسیش له‌وێن.
باوكی تۆمه‌تباره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كاتێك په‌رده‌م له‌سه‌ر جه‌سته‌ی زاواكه‌م هه‌ڵدایه‌وه، بینیم سه‌ردڵی شه‌ق كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كچه‌كه‌م له دادگادا گوتوویه‌تی مه‌به‌ستم كوشتن نه‌بووه، ته‌نیا ده‌مه‌قاڵێیه‌كی كه‌م له نێوانماندا درووست بووه، ئه‌و ملی گرتبووم، منیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆم بكه‌م، هیچم له ته‌نیشت خۆمه‌وه نه‌دۆزییه‌وه ته‌نیا چه‌قۆیه‌ك نه‌بێت.
باوكه‌كه باسی له‌وه‌ش كرد، له دادپه‌روه‌ری دادگا و پاكییه‌كه‌ی دڵنیام، كه به‌دڵنیاییه‌وه بێتاوانی كچه‌كه ده‌سه‌لمێنێت.
ئه‌و چیرۆكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، وێنه و په‌یامه رۆمانسییه‌كانی بكوژ و كوژراوه‌كه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی درووست كرد و لێكدانه‌وه‌ی زۆری بۆ كراوه، كوژراوه‌كه ناوی "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌بدولحه‌فیز"ـه و بكوژه‌كه‌ش ناوی "ریهام سه‌عید"ـه، كه به تۆمه‌تی كوشتنی مێرده‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، كه له‌به‌ر خه‌رجی جه‌ژن ناكۆكی له نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌ر درووست بووه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به تایبه‌تی له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی كوژراو و بكوژه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری درووست كردووه، كه "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌بدولحه‌فیز" مانگێك به‌ر كوژرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "تۆ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن و جوانترین هه‌ڵبژارده‌ی منی"، ژنه‌كه‌شی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وێنه‌یه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌وه‌ته‌وه له‌سه‌ری نووسیوه: "ئه‌وه جوانترین هاوسه‌ره، وانییه!".
ئه‌و دوو هاوسه‌ر دانیشتووی گوندی "ته‌نتی جه‌زیره"ی شارۆچكه‌ی "تۆخ"ه له پارێزگای "قه‌لیوبیه"ن، ژنه‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناو له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا گوتی: "ئه‌گه‌ر نه‌مكوشتبا، ده‌یكوشتم، منیش به‌رگریم له‌خۆم كردووه".
گوتیشی: "خه‌ریكی خۆئاماده‌كردن بووم بۆ جه‌ژن، تا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌م ئاهه‌نگ بگێڕین، به‌ڵام ناكۆكی له نێوانماندا به‌هۆی هه‌ندێك خه‌رجی زیاتر درووست بوو، داوای هه‌ندێك شتی دیكه‌م لێیكرد، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه و هێرشی كرده سه‌رم، منیش له چێشتخانه بووم و چه‌قۆم به‌ده‌سته‌وه بوو و به‌رگریم له‌خۆم كرد".
د.ی