فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکات
K24 – هەولێر:
لە بەیاننامەیەکدا، فراكسیۆنى پارتى، له پهرلهمانى كوردستان، سوپاسى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان و تهواوى ستافى كابینهكهى، كرد، بهرامبهر پشوو درێژیان بۆ چارهسهری كێشهكان، رایگهیاند، هەموو لایەک دەزانن، هەرێمەکەمان، لەماوەی ڕابردوو، بەدۆخێکی ناخۆشی دارایدا، تێپەڕی، چەندین تەنگەژە و بەربەست لەبەردەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دروستکران.
روونیشیکردەوە، ئارامگرتنی هاونیشتیمانیان و کۆڵنەدانی بەڕێز سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەکەی، ئەوەی لێکەوتەوە، کە ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی حکومەت، ڕایبگەیەنێت مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی دەدرێت.
ئاماژەشیپێکرد، سوپاسی بەڕێز سەرۆکی حکومەت و تەواوی ئەندامانی کابینەکەی دەکەین، بۆ ماندووبوونیان لە ماوەی ڕابردوودا و پشوو درێژییان لە چارەسەری کێشەکان.
داواشیانکرد، بەردەوامبن لە چاکسازی ڕیشەیی لەهەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکاری کارنامە و کارە باشەکانیان دەبن.