ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

"رەنگە هاتووچۆ بەشێوەیەکی سنووردار قەدەغە بکرێت"
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و وەزیری تەندروستیش رایگه‌یاند، رەنگە هاتووچۆ بەشێوەیەکی سنووردار قەدەغە بکرێت.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردن لە پرۆگرامی کۆڤید19 ئاشكرای كرد، توندکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان دەبێت.

گوتیشی: رەنگە هاتووچۆ بەشێوەیەکی سنووردار و لە شەوان و رۆژانی پشوو قەدەغە بکرێت و هەروەها ئەو شوێنانەشی کە دەبنە هۆی کۆبوونەوەی هاووڵاتییان دابخرێن.