میلیشیاکان چاوه‌ڕێى ئێرانن

K24 - هه‌ولێر:
میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كان، له‌گه‌ڵ ئێران، له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كۆمێنتیان نه‌بووه، پێده‌چێت چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى ئێران بكه‌ن، كه ئایا له داهاتوو، چ هه‌ڵوێستێك، بنوێنن.
چاودێران پێیان وایه، میلیشیاکان، چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن، تاوه‌كو بزانن سوپاى ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوه‌تى لە عێراق ده‌كشێنه‌وه، یاخود نا.
له‌مباره‌یه‌وه، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، له تویتێكدا، رایگه‌یاند، پێویسته چالاكییه‌كان دژى سوپاى هاوپه‌یمانان و ئەمەریکا، له عێراق بوه‌ستێنرێت، چونكه هێزى داگیركا‌ر، دواجار له وڵات ده‌كشێنه‌وه، پێویسته چاوه‌ڕێ بكه‌ین، دوا هه‌نگاوەکانی كشانه‌وه به چاوى خومان ببینین.
سه‌در، راشیگه‌یاند، هه‌وڵه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌تایبه‌ت هه‌وڵ و كۆششى مسته‌فا كازمى، جێگه‌ى رێز و پێزانینه، پێشتر كۆمه‌ڵێك مه‌رجمان له‌به‌رده‌مى ئه‌مه‌ریكییه‌كان دانا، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه هه‌مووى جێبه‌جێ بكه‌ن و له عێراق بكشێنه‌وه.
سه‌در، روونیشیكرده‌وه، دواجار سوپاى عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان، كۆنتڕۆڵى دۆخى ئه‌منى وڵات ده‌كه‌ن، هه‌موو كرده سه‌ربازییه‌كانیش ده‌بێت، رابگیرێن، هه‌روه‌ها تیرۆریستان له عێراق، دوور بخرێنه‌وه.
موحه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، رایگه‌یاند، ده‌ره‌نجامى گفتوگۆكانى نێوان به‌غدا و واشنتن، به‌شێكه له سه‌ركه‌وتنى دیپلۆماسییه‌ت له عێراق، ئەم وڵاتە به‌ره‌و به‌كارهێنانى ته‌واوى تواناكانى، هه‌نگاو ده‌نێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه، به‌رپرسی كه‌تائیبى ئیمام عه‌لى، پێشوازى له كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كرد، راشیگەیاند، كۆتایی به قۆناغى داگیركردنى بیانى لە عێراق، دێت.
هادى عامری، سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح، جه‌ختیشیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هه‌نگاوێكى ئیجابیه، هه‌نگاویشه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئیئتیلافى نه‌سڕ، بڵاویكرده‌وه، پێویسته له‌كاتى هه‌نگاوه گه‌وره‌كان، یه‌كگرتوو بین، پێكه‌وه یه‌كڕیز بین.
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه، روونیكرده‌وه، كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هه‌نگاوێكى گرنگه و ده‌ستكه‌وتێكى نیشتیمانیشه.
هاوپه‌یمانى سائیرون، له چوار چێوه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگەیاند، به گرنگییه‌وه، چاودێری هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆی تایبه‌ت به كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ده‌كه‌ین، كه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان هه‌نگاو ده‌نێین.
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى (عه‌زم)، ئاماژه‌یپێكرد، هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ى رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانى ئه‌مه‌ریكا عێراق، هه‌بێت، پاڵپشتى لێده‌كه‌ین.
محه‌مه‌د كه‌ربوولى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، گوتی، ئه‌م هه‌نگاوه، سه‌ركه‌وتنێكى دیپلۆماسى گه‌وره بوو.
لە سەروبەندی دیداری جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، لە گەڵ شاندی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌ركى شه‌ڕكردنیان، له عێراق، تا كۆتایی ئه‌مساڵ، نامێنێت، به‌ڵام مه‌شقپێكردنى سوپاى عێراق، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، به‌رده‌وام ده‌بێت.
بایدن، له كۆشكى سپییه‌وه، به مسته‌فا كازمى، راگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگیمان له پێناو شه‌ڕكردن له دژی تیرۆر، كۆتایی نه‌هاتووه، دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ركمان له‌و وڵاته، ده‌چێته قۆناغێكى دیكه.
سەرچاوە: ئیلاف
ک.ب