شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: به هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكوژی چالاكوانه‌كه‌ی به‌سره ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: بكوژی چالاكوانه‌كه‌ی به‌سره به هاوكاری دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، توانیان بكوژی عه‌لی كه‌ریم، كه كوڕی ژنه چالاكوانی عێراقی فاتیمه به‌هادلییه، ده‌ستگیر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی دوای ئه‌وه هات، كه تیمێكی تایبه‌تمه‌ند راسپێردران و هه‌وڵێكی زۆری هه‌واڵگری خرایه‌گه‌ڕ تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی به هاوكاری دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توانرا بكوژه‌كه ده‌ستگیر بكرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو دوای چه‌ند كاتژمێرێك له رفاندنی چالاكوانی مافی مرۆڤ له عێراق، عه‌لی كه‌ریم، كوڕی ژنه چالاكوان، فاتیمه به‌هادلی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه له به‌سره، ته‌رمه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی به‌سره دۆزرایه‌وه.
فاتیمه به‌هادلی (51 ساڵ) كه ده‌كاته دایكی عه‌لی كه‌ریم، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فیرده‌وسی عێراقییه و له كۆتایی ساڵی رابردوو رێكخراوی "فرۆنت لاین دیفێنده‌رز"ی ئیرله‌ندی له ساڵڕۆژی جیهانی داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێ به‌خشی.
به‌هادلی یه‌كێك بوو له‌و 5 ئافره‌تانه‌ی ئه‌و رێكخراوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له ساڵی 2020 خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كرد، كه كاری ئه‌و ژنه چالاكوانه داكۆكیكردنه له مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.