پرۆژەی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێم و عێراق و تورکیا گه‌یشته‌ قۆناغی كۆتایی

ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ کێشەی دابەزينى ڤۆڵتیە و بارقورسی لەسەر توڕی کارەبای هەرێم چارەسەر دەکات و کۆنترۆڵی هێڵەکە بەدەست وەزارەتی کارەبای ھەرێم دەبێت
كاركردن له‌سه‌ر پرۆژەی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆژەی ستراتیژیی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، درێژی پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی 400 KV نێوان هەرێمى كوردستان و عێراق و تورکیا 17 کیلۆمەتره و توانای گواستنەوەی 1000 مێگاوات کارەبای هەیە.

وه‌ك ئاماژه‌شی پێداوه‌، گرنگیی پرۆژەکە بۆ هەرێمی کوردستان له‌م دوو خاڵانه‌دایه‌:

 - کێشەی دابەزينى ڤۆڵتیە و بارقورسی لەسەر توڕی کارەبای هەرێم چارەسەر دەکات.

 - لە رێگه‌ى ئەم هێڵەوە دەتوانرێت وزەی کارەبا لە تورکیاوە بۆ هەرێم و عێراق بگوازرێتەوە و کۆنترۆڵی هێڵەکەش بەدەست وەزارەتی کارەبای ھەرێم دەبێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكراشیكرد، پرۆژەکە تا کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەکرێت و ماوەکەشی 45 رۆژە و بە تێچووى 4 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار جێبەجێ کراوە.

كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا

H.B