ئایا برایسوه‌یت یه‌كێكه له ملیۆنێره‌كانی جیهان؟
بابه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی مارتن برایسوه‌یت بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكان، هه‌مووان به شۆكه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌ڕوانن، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه كه‌مترین مووچه‌ی له نێو پێكهاته‌ی بارسێلۆنا هه‌یه، كه‌چی له ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌نترین كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی جیهانه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا گۆڤاری فۆڕبێسی ئه‌مریكا لیستی ده‌وڵه‌مه‌نترین وه‌رزشوانه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا دوو یاریزانی بارسێلۆنای تێدا بوو، یه‌كێكیان لیۆنێل مێسی، ئه‌ویتریان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ناوی مارتن برایسوه‌یت بینرا.
هه‌مووان به دوای راستی و دروستی چیرۆكی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی برایسوه‌یت ده‌گه‌ڕان، چونكه بوونی ناوی ئه‌و یاریزانه له پاڵ ناوه‌كانی نێیمار، كریستیانۆ و مێسی كه مووچی ساڵانه‌یان سه‌رووی 30 ملیۆن یۆرۆیه هه‌مووانی شۆك كرد، له كاتێكدا برایسوه‌یت پێش ئه‌وه‌ی بێته بارسێلۆنا له یانه‌ی لیگانێس یاری ده‌كرد و دواتر په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆیه، ئه‌مه‌ش كه‌مترین مووچه‌یه له نێو 20 یاریزانی یانه‌كه.
رۆژنامه‌ی ماركا له به‌دوادچوونێكدا ئاشكرای كردووه خانه‌واده‌ی برایسوه‌یت له ئه‌مریكا ده‌ستیان به كاری بازرگانی كرد، سه‌ره‌تا به پرۆژه‌ی بچووك و دووكان ده‌ستیان پێكرد، دواتر خاڵێكی برایسوه‌یت به ناوی (فیلیپ میكایل) هاوشانی خانه‌واده‌ی برایسوه‌یت به‌تایبه‌ت له ساڵی 2017 له بواری خانوبه‌ره له ئه‌مریكا ده‌ستیان به‌كاری بازرگانی كرد و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا داهاتیان زیاد بوو و به جۆرێك سه‌رمایه‌كه‌یان گه‌یشته 250 میلیۆن دۆلار، پاشان له فه‌ره‌نسا كۆمپانیای جلوبه‌رگریان دامه‌زراند و دواتر له شاری بارسێلۆنا چێشتخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان دروست كرد و پاره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان تۆمار كرد.
له‌مباره‌یه‌وه مارتن برایسوه‌یت نایشارێته‌وه كه خانه‌واده‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگانه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه بابه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه‌كه‌یان له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه، ده‌شڵێت: ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌مووی پاره‌ی من نیه، به‌ڵام پشكم هه‌یه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، ئه‌و كۆمپانیای جلوبه‌رگه‌ی به نێوی (ترێند) له فه‌ره‌نسا دامه‌زراوه هی هاوژینه‌كه‌ی برایسوه‌یته.