حه‌سه‌ن دڵسۆز بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ئه‌لاوه‌خش ، ناسراو به حه‌سه‌ن دڵسۆز، له‌ساڵی (1943) له‌شاری خانه‌قین، لە دایک بووە، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی پێنجه‌می زانستی بوو.
له‌ساڵی ( 1964), بۆیه‌كه‌مجار چووەته ڕادیۆی كوردی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ڕادیۆوه، كه مامۆستا عه‌لی مه‌ردان، یه‌كێك بووه له‌ئه‌ندامانی لیژنه، ده‌نگی تاقیكراوه‌ته‌وه، ده‌نگی په‌سه‌ندكراوه و له‌ڕادیۆ، وه‌رگیراوه.
حه‌سه‌ن دڵسۆز، له هونه‌ر و دنیای مه‌قامات و به‌سته‌ی كوردی، شارەزا بوو، ئاواز دانه‌ر و هه‌ندێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی له‌تێكستی خۆی بووه، كه‌سێكی دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر بووه، له‌سه‌ر كاری سیاسه‌تدا، چه‌ندین جار له لایەن ڕژێمی به‌عسه‌وه، به درێژایی ته‌مه‌نی، دوچاری گرتن و راودوونان و ئه‌شکه‌نجه و زیندانی بووەتەوە.
لە ساڵی (1978)، لە بەندیخانەی قەسری نیهایە، بەند کراوە، دووه‌مین جاریش له ساڵی 1970، له ئه‌منی عامه‌ی به‌غدا، دەستگیرکراوە، ملکه‌چ نه‌دەبوو بۆ ئه‌و رژێمه ترسناکه،
به‌رهه‌مه‌كانی بریتین لە:
1/ (چۆن پێنه‌كه‌نم به‌وجۆره گه‌نجه)، له‌ئاواز و هۆنراوه‌ی خۆی، ساڵی (1969) تۆماری كردووه
2/ ئای كه‌وی گیانم كه‌وی
3/ ئه‌ی هاوسێكه‌ی به‌رپه‌نجه‌ره
4/ به‌رده به‌رده
5/ ئاواتی دڵ
6/ كرێنشینی، له‌تێكستی خۆیی و ئاوازه هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( عه‌لی مه‌ردان)
7/جوانی گەنم رەنگ
8/هیوای دڵەکەم تکایە
هونه‌رمه‌ند، جیا له‌به‌هره‌ی هونه‌ری گۆرانیبێژی، هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینیش بوو، له‌دروست كردنی ئامێره‌كانی مۆسیقا ، به‌تایبه‌ت ئامێره ژێداره‌كانی وه‌ك ( عود و بوزوق).
بە کاریگەرییەکانی نەخۆشییەوە، لە (28ی تەمووز)، لە تەمەنی (78) ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
ک.ب