پیاوێك به‌هۆی كوشتنی پشیله چه‌ند ساڵێك زیندانی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
دادگای شاری "برایتۆن"ی كه‌نار ده‌ریای به‌رتیانیا پاسه‌وانێكی پێشووی ئه‌منی به چه‌ند ساڵێك زیندانی سزا دا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 9 پشیله‌ی له 9 هێرشی جیاوازدا كوشتووه.
ستیڤ بۆكێی، (ته‌مه‌ن 54 ساڵ)، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2018 تا ناوه‌ڕاستی 2019 هێرش كردووه‌ته سه‌ر 16 پشیله، له‌و ژماره‌یه‌شدا 9 پشیله‌ی له شاری "برایتۆن" كوشتووه.
دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی یه‌كێك له پشیله‌كان له رێگه‌ی كامیرای چاودێرییه‌وه تێبینی كردبوو، كرده‌وه‌كانی ستیڤ ئاشكرابوو و ده‌ستگیر كرا، سه‌ره‌تا نكۆڵی له‌وه ده‌كرد، كه هێرشی كردبێته سه‌ر پشیله، به‌ڵام خاوه‌نی پیشله‌كان به‌ڵگه‌ی زیاتریان له‌سه‌ری كۆكرده‌وه و له‌به‌رده‌م دادگا ئاشكراكرا.
داواكاری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له مۆبایله‌ی ستیڤدا وێنه‌ی پشیله‌كان هه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌ماڵه‌كه‌یدا چه‌قۆیه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه، كه له پشكینیندا ده‌ركه‌وتووه، خوێنی پشیله‌ی به‌سه‌ره‌وه بووه.
ستیڤ بۆكێی، دوای ئه‌وه‌ی دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد، رووبه‌ڕووی 16 تۆمه‌تی دیكه‌ش بووه‌وه، كه سكاڵاكاره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، 9 پشیله كوژراون و 7 پشیله‌ی دیكه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ژماره‌یه‌ك له خاوه‌نی پشیله‌كان ئاماده‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی ستیڤ بوون له دادگای "هۆڤ"ی پادشایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی گوێیان له سزاكه بێت، كه به 5 ساڵ و 3 مانگ زیندانی سزادرا.
د.ی