سەفین دزەیی: کوشتنی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە تورکیا سەرکۆنە دەکەین
K24هەولێر
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانێکی کورد لەلایەن نەژادپەرستانەوە لە شاری کۆنیای تورکیا سەرکۆنە دەکات.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتکدا نووسیویەتی، "کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانێکی کورد لە شاری کۆنیای تورکیا سەرکۆنە دەکەین، ئەوانەی ئەو کارە قێزەونە و ئەو تاوانەیان کردووە پێویستە بە زووترین کات دادگایی بکرێن.
دوێنێ هەینی 30/7/2021، لەلایەن ژمارەیەک نەژادپەرست له شاری كۆنیای توركیا هێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد، تەواوی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردە کە 7 کەس بوون کوژران.