10 کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی تورکیا دەستگیر کران
K24 - هەولێر
10 کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامانی ئەو خێزانە کوردە دەستگیر کران کە لە پارێزگای کۆنیای تورکیا کوژران، بەڵام تائێستا بکوژی سەرەکی دەستگیر نەکراوە.
پۆلیسی تورکیا 14 گومانلێکراوی بە تۆمەتی کوشتنی حەوت ئەندامی خێزانە کوردەکەی شارۆچکەی مەرامای سەربە پارێزگای کۆنیای تورکیا رەوانەی دادگا کرابوون، دوای لێکۆڵینەوە 10 کەسیان دەستگیرکران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بکوژی سەرەکی کە ناوی محەمەد ئاڵتۆیە تائێستا دەستگیر نەکراوە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن.
رۆژی 30/7/2021 لە هێرشێکی نهژادپهرهسته توركهكان له شارۆچکەی مەرامای سەر بە پارێزگای كۆنیای تورکیا حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد کوژران و خانووەکەشیان ئاگری تێبەردرا.