د. محەمەد شوکری: گەورەترین کارگەی ئاسن لە هەولێر دەکەوێتەکار

"لە دوو ساڵدا بە بەهای 1.4 ملیار دۆلار مۆڵەت دراوەتە کەرتی پیشەسازی"
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاششکرای کرد، ساڵی داهاتوو گەورەترین کارگەی ئاسن لە هەولێر دەکەوێتەکار.

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە کوردستان24ی راگەیاند "لەماوەی دوو ساڵدا بە بەهای ملیارێک و 486 ملیۆن دۆلار مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوەتە کەرتی پێشەسازی، بەمەش ئەو کەرتە 17.82٪ی کۆی وەبەرهێنانی گشتی پێکهێناوە".

گوتیشی: "لەسەرەتای ساڵی داهاتوودا گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن و شیش لە هەولێر دەکەوێتەکار و بەرهەمەکانی بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە دابین دەکات، جگە لەوەش چەندین کارگەی دیکەش لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە".