بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆیه‌ك خۆی تووشی كێشه كرد و به چه‌ند ساڵێك زیندانی سزاده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
داواكاری گشتی له مۆسكۆ گه‌نجێكی تۆمه‌تباركرد، كه خه‌ڵكی ترساندووه به نواندنه‌كه‌ی و له ناو میترۆی شاره‌كه‌دا واینیشانداوه تووشی كۆرۆنا بووه و له سه‌ر زه‌وییه‌كه كه‌وتووه، خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی دڵه‌راوكێ كرد و به‌په‌له رایانكرد.
به‌گوێره‌ی داواكاری گشتیی مۆسكۆ تۆمه‌تباری یه‌كه‌م 4 ساڵ زیندانی ده‌كرێت، دوو كه‌سی دیكه‌ش كه له نواندنه‌كه‌دا یارمه‌تی كه‌سی یه‌كه‌میان داوه، هه‌ر یه‌كه‌یان 3 ساڵ زیندانی ده‌كرێن.
بلۆگه‌رێكی تاجیكستانی به ناوی "كاروماتولو دزابۆرۆڤ" له ناوه‌ڕاستی سه‌رنشینه‌كانی یه‌كێك له میترۆكانی مۆسكۆ تووشی له‌رزینێكی توند هات، یه‌كێك له هاوڕێیه‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه تووشی كۆرۆنا بووه.
سه‌رنشینه‌كان به ترسه‌وه بازده‌ده‌ن و له‌و كه‌سه دوور ده‌كه‌ونه‌وه كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه، ئه‌و كاته‌ی میترۆكه له وێستگه‌ی دواتر ده‌وه‌ستێت، به‌په‌له خه‌ڵكه‌كه دێنه خواره‌وه.
تۆمه‌تی "ئه‌نجامدانی كاری گێره‌شێوێنی" رووبه‌ڕووی دزابۆرۆڤ و هاوڕێیه‌كانی كرایه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (2ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2021) هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه به‌هۆی ترساندنی خه‌ڵكه‌وه دادگایی بكرێن.
د.ی