"له سهدا 50ی تووشبووانی کۆرۆنا گەنجن"
K24 - ههولێر:
50%ی ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنای دەلتا دەبن، لە چینی گەنجانن و بارودۆخیشیان ناجێگیرە، بەشێکیان بەھۆی خۆنەپارێزی و بەشێکیشیان بەھۆی چارەسەری ھەڵەی خێزانەکانیانەوە نەخۆشییەکەیان قورستر بوووە. بەڕێوبەری نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ رایگهیاند، خەڵک وادەزانێت کە ھاتە نەخۆشخانەی چاودێری چڕ، دەبێت چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام ئەوان کاتێك نەخۆشەکانیان دێنن لە لێواری مەرگدان و سیەکانیان لەناوچووە و رزگارکردنیان ئەستەمە، بۆیە زیاتر لە 98%ی نەخۆشەکانی چاودێری چڕ ئێستا ناتوانن رزگاریان بكهن.
بەڕێوەبەری یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لە شاری ھەولێر ئاشكرای كرد، تواشبوانی ئێستای كۆرۆنا دۆخی تەندروستیان مەترسیدارە و ژمارەیەكی زۆریان گیان لەدەستدەدەن. د. سۆزی جامباز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لالاڤ بۆ چاودێری چڕ لە ھەولێر ئاماژهی بهوه كرد، 50%ی تووشبووانی كۆرۆنا كە دەھێندرێنە نەخۆخشانە، گەنجن و تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 40 ساڵیدایە و زۆربەیان گیان لە دەستدەدەن.
پزیشكان ئاشكرای دەكەن، كۆرۆنای دەلتا بەخێرایی لە جەستەدا بڵاودەبێتەوە و ھەندێكجاریش كاریگەری خراپ دەكاتە سەر گورچیلە و سییەكان. لە ماوەی 10 رۆژی کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاكهوتنی رۆژئاوا له ههولێر بۆ کۆرۆنا، تا ئێستا زیاتر لە 50 نەخۆشی وەرگرتووە، کە تەندروستیان جێگیر نییە.
د. کاروان یاسین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكهوتنی رۆژئاوا گوتی: "یهكێك له هۆكارهكانی زیاتر گیانلهدهستدا به كۆرۆنا، درهنگ هێنانی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ نهخۆشخانه، كاتێك دههێنرێنه نهخۆشخانه، كه هیوای رزگاركردنی نهماوه".
ئهو پزیشكانهی كە لە نەخۆشخانەكانی روووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کاردەکەن، پێشنیازیان ئەوەییە، ھەر کەسێك کە تووشی کۆرۆنا دەبێت؛ دەرمانی دروستی بۆ بەکاربھێنرێت، کە لەماڵەوە چارەسەر دەکرێت، چونکە بەشێك لەو کەسانەی ئێستا لە چاودێری چڕ خەوێندراون بەھۆی دەرمانی ھەڵە و چارەسەری نادروستەوە بارودۆخیان گەیشتووە بە چاودێری چڕ.
د.ی