راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانراوه تا ئێستا له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می (e- parwarda)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ڤاكسینی كۆرۆنا به 4 هه‌زار و دووسه‌د و شه‌ست و دوو مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌رده بدرێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سوپاسی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كردووه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشان رێژه‌ی پێدانی ڤاكسین به مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیادی كردووه، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی خوێندنی 2021-2022 فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده پارێزراو بن.
هه‌روه‌ها داواشی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پێكوته تۆمار بكه‌ن و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانیان، رۆژانی سێشه‌ممه سه‌ردانی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:
پاڵپشت بە داتا تۆمارکراوەکانی سیستەمی (e- parwarda)سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتمان، تا ئێستا (4262) چوارهەزار و دوو سەدو شەست و دوو مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتمان (پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا) یان وەرگرتووە، لە پێشتر ئامارەکان کەمتر بوون لەو رێژەیە، بەڵام بەرئەنجامی هەماهەنگی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی تەندروستی رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین زیادی کردووە، سوپاسی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پزیشك و کارمەندانی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسین دەکەین لەتەواوی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسانکارییان لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتمان. بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانمان پارێزراوبن و پرۆسەی خوێندنی ساڵی (2021-2022) بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێبکەین، داواکارین رەچاوی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بکرێت بۆ خۆتۆمارکردنی پێشوەختە لە سیستەمی کوتانی کۆڤید-19 و پابەندبوون بە سەردانیکردنی بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە رۆژانی سێشەممە پاش گەڕانەوەی ناوەکانتان. بەهیوای تەندروستیێکی باش بۆ گشت لایەك.
وەزارەتی پەروەردە
1/8/2021