گرافیك.. ره‌وتی دانانی ڤاكسین له هه‌رێمی كوردستان
K24- هه‌ولێر:
به‌راورد به چه‌ند مانگی رابردوو، به‌م دواییانه وه‌رگرتنی ڤاكسین له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رووی له زیادبوون كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون و مردنیش به‌و په‌تایه، هاووڵاتییان زیاتر هه‌ست گرنگی وه‌رگرتنی ئه‌و پێكوته‌یه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، تا ئێستا زیاتر له 417 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می ئۆنلاینه‌وه تۆمار كردووه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین له 131 بنكه‌ی پێدانی ڤاكسین و تا ئێستاش له 9%ی هاووڵاتییان به‌رێژه‌ی جیاواز له ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه، ژینۆ محه‌مه‌د له‌و گرافیكه‌ی كوردستان24ـدا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو:
هه‌ر له‌باره‌ی گرنگی وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، دكتۆر ده‌شتی بۆستانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای زانستیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق و هاوكات پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌ناو و سییه‌كان گوتی: نه‌ك ته‌نها ڤاكسین، به‌ڵكو به‌كارهێنانی ده‌مامك و پابه‌ندبوون به رێككاره‌كانی دیكه‌ی خۆپارێزی وه‌ك دووری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌موویان بۆ ئه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوودا بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه‌دا زاڵ بن.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون تۆمار كراون، كه پێشتر ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، دكتۆر ده‌شتی تایبه‌ت به كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه كه‌متر تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن، ئه‌گه‌ر تووشیش ببن، حاڵه‌ته‌كانیان زۆر له هی ئه‌و كه‌سانه سووكتره كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ی ژه‌مێك ڤاكسینیان وه‌رگرتووه باشترن له‌وانه‌ی هه‌ر وه‌ریان نه‌گرتووه، ئه‌وانه‌ی ژه‌می دووه‌میشیان وه‌رگرتووه و دوو هه‌فته به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه، كاتێك تووش ده‌بن، حاڵه‌ته‌كانیان مه‌ترسیدار نییه و په‌تاكه له‌سه‌ریان زۆر سووكه.
داواشی له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی كرد، وه‌رگرتنی پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا به‌هه‌ند وه‌ربگرن و هه‌رچی زووه ناویان تۆمار بكه‌ن و به‌پیر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه بچن.